پشیله نێره‌كان چه‌په‌ن
· farman ڕێكه‌وتی September 08 2009 21:32:06
لێكۆڵه‌ران له زانكۆی كوئین له " به‌لفاست "ی ئیرله‌ندای باكوور له لێكۆلینه‌وه‌كانیانداروونیان كردۆته‌وه كه ته‌نانه‌ت پشله‌ش ده‌توانی چه‌پ ده‌ست بێت، له راستی دا پشیله‌كان توانایه‌كی باشیان له به‌كار هێنانی په‌نجه‌كانیاندا هه‌یه. به‌لاَم هه‌موویان له كاتی رِاو كردن یان ئه‌و كاتانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت، به په‌نجه‌كانیان كارێك ئه‌نجام بده‌ن و هه‌ر دوو په‌نجه‌یان به‌كار دێنن.
ئه‌و زانایانه له‌و لێكۆلینه‌وه‌یه‌دا، له سه‌ر 42 پیشیله ماڵی كه نیوه‌یان نێره و نێوه‌یان مێیه بوون ئه‌نجامداوه و هه‌ندێك ماسی قووتویان بۆ كردبووه‌نه ناو ده‌فرێكه‌وه كه لێواره‌كی باریك و بچووك بوو كه پشیله‌كان بۆ خواردنی ماسی نه‌یانده‌توانی سه‌ریان بخه‌نه ناو ده‌فره‌كه‌وه و بۆ هه‌ڵگرتنی گوشتی ماسییه‌كه ته‌نها ده‌بوایه یه‌ك په‌نجه‌یان به‌كار بهێنن .
له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا بۆیان ده‌ركه‌وت كه له 21 پشیله‌ی مێیه جگه له یه‌كێكیان كه ده‌ستی چه‌پی به‌كار هێناوه هه‌موویان ده‌ستی راستیان بۆ هه‌ڵگرتنی ماسی به‌كار هێناوه، هه‌روه‌ها له 21 پشیله‌ی نێر 20 یان بۆ هه‌ڵگرتنی ماسی جگه له یه‌كێكیان كه بۆ هه‌ڵگرتنی ماسییه‌كه هه‌ردووك ده‌ستی به‌كار هێناوه، هه‌موان ده‌ستی چه‌پیان به‌كار هێناوه .
لێدوانەکان
هیچ لێدوانێک نەنووسراوە.
لێدوان بنووسە
تكایه بچۆژووره‌وه تا لێدوانێک بنووسیت.
هەڵسەنگاندن
هەڵسەنگاندن ته‌نیا بۆ ئه‌ندامانه.
تكایه خۆت تۆمار بكه یان بچۆژووره‌وه بۆ هەڵسەنگاندن.
هیچ هەڵسەنگاندنێک نەنێردراوە.
|