به ئاگابه له‌و شتانه‌ی که به خۆت ده‌ڵێیت ! ؟
نێردراوە لەلایەن farman لە September 01 2009 00:05:55

ئه‌گه‌ر چی ئێمه هه‌ندێ جار به بێئاگایانه هه‌ندێ ده‌سته‌واژه به خۆمان ئه‌ده‌ین سه‌باره‌ت به تواناکانمان،
هەوڵی درێژکراو

ئه‌مه وائه‌کات که ئێمه وابین هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی که خۆمان بیرمان لێکردوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به خۆمان. ئه‌وکاته‌ی که تۆ ده‌ڵێیت: نازانم فڵان شتم له‌کوێداناوه، له‌وانه‌یه زۆر به‌دوایدا بگه‌ڕێیت هه‌تا ده‌یدۆزیته‌وه. که ده‌ڵێیت له ماتماتیکدا ته‌مه‌ڵم تۆ خراپتر مێشکت ماتماتیك وه‌رده‌گرێت. که ده‌ڵێیت من ڕقم له فڵان خواردن و فڵان که‌سه تۆ زیاتر ڕقت له‌و خواردنه یان که‌سه ده‌بێت. که به‌خۆت ده‌ڵییت ناتوانم بخه‌وم و خه‌وم زڕاوه تۆ بۆت گرانتر ده‌بێت که خه‌وت لێبکه‌وێت. هه‌تا خۆت به نه‌خۆش،ماندوو، قه‌ڵه‌و، ناشرین، نه‌گونجاو، بێبه‌خت، نه‌گبه‌ت بزانیت تۆ خراپتر ده‌بیت