ماسی تاتۆكراو هاته بازاره‌وه
نێردراوە لەلایەن farman لە September 08 2009 21:27:23

ماسی تاتۆكراو( كوتراو)، له وڵات چین به نرخێكی باش ده‌فرۆشرێت و لایه‌نگری تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه.
هەوڵی درێژکراو

رۆژنامه‌ی "هوئاژی مترۆپۆلیسی " چاپی په‌كین بڵاویكرده‌وه، زۆربه‌ی ئه‌و دووكانانه‌ی كه ماسی رازاوه ده‌فرۆشن، به هۆی ئه‌وه‌ی كه ماسی تاتۆ كراویان (كوتراو) هه‌یه, فرۆشێكی زیاتریشیان هه‌یه.
رِۆژنامه‌ی "هوئاژی مترۆپۆلیسی " له درێژه‌ی باسه‌كه‌ی دا ده‌ڵێت : فرۆشی ئه‌و ماسییه یه‌كه‌مجار له ساڵی 2005دا له بازاری ماسییه رازاوه‌كان بوو به باو، و دواجار زۆر به خێرایی فرۆشتنی ئه‌و ماسییانه په‌ره‌یان سه‌ند، به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ئه‌و ماسییانه ده‌سته‌واژه‌ی وه‌ك: " به‌خته‌وه‌ری " ،" شانس و به‌خت "، " ژیان به‌رده‌وام "و "دڵخۆشی " هه‌ڵكه‌ندراوه و نرخه‌كه‌ی تاكو 120 یوئان به‌رز بۆته‌وه